کرماشان.. هونەرمەندێکی کورد کۆچی دوایی کرد

کرماشان.. هونەرمەندێکی کورد کۆچی دوایی کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری تاران، داریووش ئەسەدزادە، هونەرمەندێکی ئەکتەری بواری شانۆ و درامای خەڵکی کرماشان لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بەپێی زانیاریی میدیا فەرمییەکانی ئێران، داریووش ئەسەدازدە بەهۆی نەخۆشی لە ماڵەکەی خۆی لە شاری تاران کۆچی دوایی کردووە.

داریووش ئەسەدازدە ساڵی ١٩٢٣ لە شاری کرماشان لەدایک بووە و لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا کار و چالاکیی هونەری لە بواری شانۆ و سینەما دەست پێکردووە و لە بوارەکانی ئەکتەری، سیناریست و دەرهێناندا خزمەتێکی زۆری بە سینەمای ئێران کردووە.

لە دەیان فیلمی سینەمایی و دراما لە سەردەمی حکوومەتی پێشوو و سەردەمی کۆماری ئیسلامی دەوری گێڕاوە و ماوەی دە ساڵ لە ئەمریکا ژیاوە و پاشان گەڕاوەتەوە و دوایین فیلم کە تییدا دەوری گێڕاوە، "حیکایەتی دەریا" بووە لە دەرهێنانی بەهمەن فەرمان ئارا.











باسنيوز
Top