یەكەمین كۆڕبەندی سەركردایەتی لە هەولێر بەڕێوە چوو

یەكەمین كۆڕبەندی سەركردایەتی لە هەولێر بەڕێوە چوو
بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی ڕۆڵی سەركردایەتی لە وڵاتانی تازە پێگەیشتوو و خستنەڕووی دوایین پێوەرەكانی سیستەمەكانی سەركردایەتی، یەكێتیی پەرلەمانتارانی كوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی٨ی٢٠١٩ لە یەكەمین كۆڕبەندی سەركردایەتیی لە هەولێر ڕێك خست

زانا رۆستایی، ئەندامی دەستەی باڵای ڕێكخەری كۆڕبەندەكە لەمبارەوە رايگەیاند: "ئەم كۆڕبەندە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و تێیدا مامۆستایانی زانكۆ و پسپۆرانی بواری سەركردایەتی، لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكەش گفتوگۆی ئەكادیمی لەو بارەیەوە ئەنجام دەدەن كە ئایا سەركردایەتیی عێراق چۆن بووە و چی بەدەست هێناوە".

باسی لەوەش كرد: "لەم كۆربەندەدا دوایین مۆدێلەكانی سەركردەكان لە دنیا دەخرێنە ڕوو بۆ ئەوەی ئامادەبوان گفتوگۆی ئەوە بكەن ئایا دەكرێت لە كوردستان و عێراق، ئەو مۆدێلانە تاقی بكرێنەوە یان نا".











باسنيوز
Top