وەزیری پەروەردە: هەوڵی چارەسەری بنەڕەتیی کێشەکانی پەروەردە لە دهۆک دەدەین
ئالان محەمەدسەعید، لە پرێس کۆنفرانسەکەدا گوتی: "ئامانجی گشتیمان لەم سەردانە بۆ پاریزگای دهۆک، کۆبوونەوە و دانیشتن بوو لەگەڵ بەڕیوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگا، بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا و ناحیەکان و مویر و بەڕێوەبەری بەشە جیاجیاکانی پەروەردەی گشتیی دهۆک، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری ڕاستی و واقیعی ڕەوشی پەروەردەی پارێزگا بین و کێشەکان دەستنیشان دەستنیشان و ڕێکارەکانی چارەسەریشیان دیاری کراون".
ئاماژەی بەوەش کرد: "تیشک خستنە سەر ژێرخانەی کەرتی پەروەردە لە پارێزگای دهۆک و ئەو گرفتانەی پیویستیان بە چارەسەرکردنی خێرا هەیە لە کۆبوونەوەدا باس کراون و هەوڵی جیدی بۆ چارەسەرکدنیان دەدەین".
وەزیری پەروەردە لە پرێس کۆنفرانسەکەدا ئاماژەی بە هەندێ پرسی دیکەی پەیوەندیدار بە پەروەردەی سنووری پارێزگای دهۆک و پەلانەکانی وەزارەتی پەروەردە کرد.
باسنيوز
