ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

 ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە


بریارە ڕۆژی یەکشەممە ١ی ٩ی ٢٠١٩، پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و دەست بە خولێکی نوێی یاسادانان بکرێت.



بەپێ پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، رۆژی ١٥ی ٧ی ٢٠١٩، تا ١ی ٩، پشووی ھاوینەی پەرلەمانی کوردستان بوو، بەو هۆیەشەوە پەرلەمان کۆبوونەوەکانی راگرت و تەنھا کۆبوونەوەی لێژنەکان ئەنجام دران.



بەپێ زانیارییەکان، کۆبوونەوەکەی هەفتەی داهاتووی پەرلەمان، تەنھا کردنەوەی خولی یاسادانان دەبێت، ھیچ بەرنامەیەکی کاری تێدا نابێت.



لێژنەی یاسایی پەرلەمان ٦ پێشنیازی یاسایی ئامادە کردووە کە لەگەڵ دەست پێ کردنەوەی کۆبوونەوەکان، خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ دەکرێت.



دوای دەسپێکردنەوەی کۆبوونەوەکان، چاوەڕوان دەکرێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژە یاسای چاکسازی رەوانەی پەرلەمان بکات، تاوەکوو پەسەند بکرێت.










باسنيوز
Top