خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەم هەفتەیە بڵاو دەکاتەوە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەکی نێو وەزارەتی دارایی ، دوای گەیشتنی پارەکەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەران، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران خێراتر دەکرێت و سبە و دووسبەی مووچەی تەواوی وەزارەت و دەستە و سەرۆکایەتییەکان دابەش دەکرێت.
ڕوونیشی کردەوە، سبەی یەکشەممە مووچەی وەزارەتەکانی سامانە سرووشتییەکان، ئەوقاف، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ناوخۆ، پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و ناوخۆ، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، ڕەگەزنامە و پاسەپۆرت، لیوای ١ و لیوای ٢ی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگاکانی نەوت.
ئەوەشی خستە ڕوو، کە ڕۆژی دووشەممە مووچەی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، كاره‌با، پلاندانان، كشتوكاڵ، سه‌رچاوه‌كانی ئاو، ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، رۆشنبیر و لاوان، بازرگانی و پیشه‌سازی، لەگەڵ هەریەک لە ده‌سته‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌سپاكی، وه‌به‌رهێنان، ژینگه و ده‌زگای مین، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، دیوانی چاودێری دارایی، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كان هه‌رێم، په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابەش دەکرێت.
ئاماژەشی بەوەدا، کە هەر لەم هەفتەیەدا مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی لە 4ی 8ی 2019ـەوە بە دابەشكردنی مووچەی پێشمەرگە، دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 5 كردووە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆران پشت بە داهاتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و بڕی ئەو پارەیەی کە لەلایەن بەغداوە ڕەوانە دەکرێت دەبەستێت.
باس‌نیوز
