به‌رپرسانی هه‌رێم دڵنیایی ده‌ده‌نه كریستیانه‌كان
مار نیتائێل سەمعان، سه‌رۆكی ئه‌ساقیفه‌ی ئەبرەشیەی سریانی کاسۆلیك لە کوردستان ده‌ڵێت: گەلی ئێمە ناتوانێ بگەڕێتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان، زۆرینەیان لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، سوپاس بۆ هەرێمی کوردستان، هیوای سەقامگیری و گەشەی زیاتر دەخوازین.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئێمە شاهێدی ئەوە دەدەین، کە هەرێمی کوردستان لانکەی هەموو پێکهاتەکانە و هیوای بەردەوامی ئەو سیاسەتەش دەخوازین.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه، هه‌ریه‌ك له پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن دڵنیایی ده‌ده‌نه كریستیانه‌كان و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، بەردەوامی بە سیاسەتی پێشوو دەدەن، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان بۆ هه‌میشه وەك په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ کریستیانەکان بمێنێتەوە.
باسی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه له ماوه‌كانی رابردوودا هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ی كریستیان كردووه، به‌ڵام به‌هۆی نائارامی ناوچه‌كانیان و نه‌بوونی هیچ گرێنتییه‌ك بۆ پارێزگاریكردن له سه‌ر و ماڵیان، ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان.
پێشتر دەشتی نەینەوا شوێنی ژیانی زۆرینەی کریستیانەکانی عێراق بوو، بەڵام نەبوونی ئارامی و بڵاوبوونەوەی میلیشیای جۆراوجۆر لەو ناوچانە، بووە هۆی کۆچی کریستیانەکان بۆ هەرێمی کوردستان و دەرەوەی عێراق.
K24
