دهۆك.. 4 ئۆتۆمبێل لێكیاندا.. كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و 3ی دیكه‌ش بریندار بوون
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، رووداوه‌كه له کاتژمێر 4:00ی بووه و لەو رووداوه‌دا، ئافره‌تێك گیانی لە دەستدا و 3ی دیكه‌ش برینداربوون و باری ته‌ندرووستی یه‌كێك له برینداره‌كان ناجێگیرە، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌رجه‌م قوربانیه‌كان کوردی ئێزیدین.
ئازاد تاها بەرێوەبەری راگەیاندنی هاتووچۆی دهۆك بە کوردستان 24ی رایگەیاند: لەو چوار ئوتومبێڵانە، دوو لەوان لە جۆری تویوتا بوون و دووی دیكه‌ش بارهەگرێك و پاسێکی تورکی بوون.
ناوبراو ئاشكراشیكرد، سێ لەو ئوتومبێلانە لە شوێنی رووداوەکە مابوون و یەکێکیش رایکردووە و هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌رده‌وامن.
K24
