پەروەردە ئاگادارییەکی بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بڵاو کردەوە

 پەروەردە ئاگادارییەکی بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بڵاو کردەوە
بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێر ئاگادارییەکی بۆ مامۆستایانی وانەبێژی سنوری پەروەردەکەی بڵاو کردەوە.

بەپێی ئاگادارییەکی پەروەردەی شارباژێر تێیدا هاتووە، "سەرجەم ئەو مامۆستایانەی کە وانەبێژ بوون لەقۆناغی ئامادەیی پار ساڵ 2018 - 2019 لەسنوری پەروەردەکەمان سبەی یەکشەممە 25/8/2019، سەردانی بەشی خۆیەتی میلاک بکەن بەمەبەستی تازەکردنەوەی وانەبێژیتان بۆ ساڵی خوێندنی 2019 - 2020".

ڕوونیشکراوەتەوە، کە پێویستە ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆیان بهێنن کە لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە:

1- رەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی یان (کارتی نیشتمانی)
2- پشتگیری خوێندنگە
3- دوو وێنەی کەسێتی




باسنيوز
Top