محەمەدی حاجی مەحمود: بەشەڕ دەرکراوین و بە دەست ماچ کردن ناچینەوە کەرکووک
محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ شاری کەرکووک پەیوەندی بەڕێککەوتنی ھەرێم و بەغداوە ھەیە، بەڵام پێم وانییە لەم دۆخەی ئێستادا ئاسان بێت پێشمەرگە بگەڕێتەوە کەرکووک چونکە بەشەڕ دەرکراوین و بەدەست ماچکردن ناتوانین بگەڕێنەوە کەرکووک".
گوتیشی: "بەغدا و ھەرێم لەسەر پرسی نەوت و ناردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ڕێککەوتن، بێگومان ئەو کێشانە بەرەو چارەسەرکردن دەچێت".
محەمەدی حاجی مەحمود، ڕایگەیاند: "ھەوڵی ئەوە دەدرێت لەنێوان ئەم چوار ساڵەدا پەیوەندی نێوان ھەرێم و بەغدا ئارام بێت، ھەروەھا ئێستا کێشەی نێوان ھەرێم و بەغدۆ بەرەو ئاڕاستەی چارەسەرکردن ھەنگاو دەنێت".
باسنيوز
