لە هەولێر کەسێک دوای خۆسووتاندنی لەسه‌ر باڵەخانەیەک خۆی فڕێ دا خواره‌وه‌

لە هەولێر کەسێک دوای خۆسووتاندنی لەسه‌ر باڵەخانەیەک خۆی فڕێ دا خواره‌وه‌
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕای دەگەیەنێت، لە هەولێر کەسێک دوای خۆسووتاندنی لەسه‌ر باڵەخانەیەک خۆی فڕێ دا، هێشتا ناسنامەی کەسەکە نازانرێ.

ڕائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕايگەیاند: "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 24/8/2019، لەسه‌ر باڵەخانەیەکی گەڕەکی (عەدالە)ى هه‌ولێر، كه‌سێك دوای ئەوەی خۆی دەسووتێنێت، لە باڵەخانەکەوە خۆی فڕێ دەداتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە".

ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەو هاووڵاتییە هەموو بەڵگەکانی خۆی سووتاندووە و نازانرێت کێییە، هه‌روه‌ها نازانرێت لە چ تەمەنێکدایە".

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئەوه‌شی خستە ڕوو کە تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادوەری گواستراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.











باسنيوز
Top