دوایین زانیاری له‌باره‌ى شه‌قامی 150 مه‌تریی هه‌ولێر
سه‌رتیپ سابیر، به‌رێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی 150 مه‌تریی هه‌ولێر ڕايگه‌یاند: "قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه له رێگای به‌حركه بۆ ڕێگای كۆیه‌یه، كه سه‌رجه‌می قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌م پرۆژه‌یه 14 كیلۆمه‌تره و هه‌نگاوی كاركردن له پرۆژه‌یه‌كه زۆر به‌خێرایی هه‌نگاو ده‌نێت و بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێریش كاركردن تێیدا ڕانه‌وه‌ستاوه، له‌كاتێكدا زۆر به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگ هه‌بوون له ڕێگا و شوێن و قه‌ره‌بووی زه‌وی و زار له‌به‌رده‌م پرۆژه‌كه، به‌ڵام به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وتووین".
گوتیشى: "تا ئێستا له %35ى پرۆژه‌كه ته‌واو بووه و هه‌نگاو بۆ %40 ده‌نرێت، كه نزیك ده‌بێته‌وه له ته‌واوكردنی نیوه‌ی ئامانجی پرۆژه‌كه، كه له ئاستی ناوچه‌كه‌دا به یه‌كێك له شه‌قامه گرنگ و ستراتیژی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داده‌نرێت".
باسنيوز
