وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ڕوونکردنەوە لەسەر دابەشکردنی شوققەکانی کرێنشینان دەدات

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ڕوونکردنەوە لەسەر دابەشکردنی شوققەکانی کرێنشینان دەدات
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دابەشکردنی شووقەکانی کرێنشینان و کەمدەرامەتان بڵاو کردەوە.

بەپێی ئەو ڕوونکردنەوەیە کە ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی ٨ی ٢٠١٩ بڵاو کراوەتەوە، کەناڵێک لە سەر زاری مەریوان مەلا حەسەن، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنەوە بڵاوی کردووەتەوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی شوققەکانی کرێنشینان دەکرێت.

گوتەبێژەکە ئەو زانیارییەی ڕەت کردووەتەوە و ئاشکرای کردووە کە ئێستا پڕۆژەکە کارەکانی دانانی ئاوەڕۆ و کارەبا و ئاوی خواردنەوە و قیڕتاوکردنی تێدا دەکرێت.

هاوکات جەختی لەوە کردووەتەوە کە دوای تەواوبوونی کارەکان، ”لە پرۆسەیەکی شەفافدا دەست دەکرێت بە دابەشکردنی“.











باسنيوز
Top