لە قومارخانەکانی بەغدا ٢٤ ژنی بیانی دەستگیر کران
جەمال ئەسەدی، پشکنەری گشتیی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ئاماژەی بەوە داوە، ئەو ٢٤ ئافرەتەی دەستگیر کراون، خەڵکی وڵاتانی جیاجیان و ژمارەیەک پیاوی بیانیش دەستگیر کراون.
ڕوونیشی کردووەتەوە کە ئەو کەسانە هۆڵەکانی قوماری “ڕۆڵێت” کاریان کردووە و بەڕێوەیان بردووە.
بە گوتەی ئەسەدی، سەرجەم دەستگیرکراوان بەپێی یاساکانی عێراق و لە دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا، دادگایی دەکرێت.
جێی باسە دەزگا ئەمنییەکانی عێراق لە بەغدا هەڵمەتێکی بەرفراوانیان بۆ داخستنی هۆڵەکانی قومار و ڕۆڵێت دەست پێ کردووە و تاوەکوو ئێستا دەیان کەسیان بەهۆی ئەم کارانەوە دەستگیر کردووە.
باسنيوز
