شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی تیدئێکس نیشتمان لە هەولێر بەڕێوە چوو
بەمەبەستی گرنگیدان بە توانا ناوخۆییەکانی گەنجان ئەمڕۆ شەممە ۲٤/۸/۲۰۱۹ کۆنفرانسی تیدێکس نیشتمان لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.
لە کۆنفرانسەکەدا کە سەدان گەنج و خاوەن بیرۆکە ئامادە بوون، سیروان شوانی یەکێک لە بەڕێوەبەرانی کۆنفرانسەکە ڕايگەیاند: "ئەم کۆنفرانسە ساڵانە لە ساڵی ۲۰۱٤وە دەستی بە کارەکانی کردووە و ئێستا ئەندامی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی تید ئێکسی نێودەۆڵەتین کە ئەمساڵیش ۱٥۰ پڕۆژەی جیاواز ئاراستەی کۆنفرانسەکە کراون، ئێمەش لە کۆنفرانسەکەدا گفتوگۆی نیوەدەوڵەتییان لەسەر دەکەین".
گوتیشی: "کۆنفرانسەکە ساڵانە بە پشتیوانیی کۆمپانیا ناوخۆیی و نێوەدەوڵەتییەکان بەڕێوە دەچێت. و تێیدا ئەو گەنجانەی خاوەن بیرۆکەن لە ناوخۆوە بۆ کاری نیودەوڵەتی هەنگاو دەنێن و ئەویش بۆ ئەوەی بتوانین سنوورەکانی کارکردن فراوان بکەین"
باسنيوز
