بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ٢٥ی٩ی٢٠١٩ کۆبوونەوەی ژمارە ٦۹ی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەڕێوە بچێت.
بەمەبەستی ئاگاداربوونی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی پرۆسەی گەشەپێدانی پارێزگاکە و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان تێیدا، سبەی یەکشەممە ببڕیارە بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەۆلێر، ئەنجومەنی پارێزگا کۆ ببێتەوە.
بەپێی بانگێهشتنامەیەک ، بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ٢٥ی٩ی٢٠١٩ کۆبوونەوەی ژمارە ٦۹ی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەڕێوە بچێت.
لە بانگهێشتنامەکەدا هاتووە:
بەیانی رۆژی یهكشهممهی 25/8/2019 کۆبوونهوهی ئاسایی ژماره٦۹ی ئهنجومهنی پاریزگا کاتژمیر۱۱ی بهیانی دەست پی دەکات بە ئامادەبوونی ئەم کەسانە.
نوزادهادی پارێزگاری هەولێر، تاهیر عەبدوڵا جێگری پارێزگاری هەولێر، نهبهز عەبدولحەمید، قائمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، سهرۆكایهتیی شارهوانی بحركه،
بهڕێوهبهری ناحیهی بەحركه، گشت بەڕێوەبەرە گشتییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بن.
باسنيوز
