ھەولێر و بەغدا لەسەر خاڵێک رێک کەوتن
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەولێر و بەغدا لەسەر خاڵێک گەیشتنە رێککەوتن.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە راگەیەنراوێکدا، رایگەیاندووە، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق رێک کەوتن لەسەر بەشداریکردنی نوێنەری هەرێمی کوردستان لە سەرجەم کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان، کە عێراق بەشدارییان تێدا دەکات.
چواس حەسەن، پسپۆڕی پەیوەندی و یاسا نێودەوڵەتییەکان راگەیاند، ئەم رێککەوتنە بۆ داهاتووی ھەولێر گرنگە، چونکە بۆ لەمەودوا ھەر کۆنفرانس و کۆنگرەیەکی نێودەڵەتی ئەنجام بدرێت، نوێنەری ھەرێمی کوردستان ئاگاداری ناوەڕۆکەکەی دەبێت و دەتوانێ رێگربێ لە ھەر رێککەوتنێک دژی ھەرێمی کوردستان.
باسنیوز
