رێکخراوى هاوکارى مرۆیى، پڕۆژەگەلی جیاواز بۆ هاوکاریکردنی کەمدەرامەتان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەبات

رێکخراوى هاوکارى مرۆیى،  پڕۆژەگەلی جیاواز بۆ هاوکاریکردنی کەمدەرامەتان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەبات
لە رێكەوتی ٢٢-٨-٢٠١٩ رێكخراوی هاوكاری مرۆیی، هاوکارى بۆ زیاتر لە ٨٠ ماڵە هەژارو شەهیدو پێشمەرگە لە قەزاى ئاکرى دابین كرد و بەسەرپەرشتى سەرۆکى رێکخراوى هاوکارى (( حسن چاوشین)) کە بۆجارى دووەم لەسەر ئەرکى خۆى توانى ئەو هاوکاریانە بگەینیتە ئەو مالە هەژارو ئاوارەو شە هید و بریندارو پێشمەرگە ،
شایانی باسە ئەم رێكخراوە هاوكاری بۆ خەڵكی هەژار و كەم دەرامەت دابین دەكات لە سنوری پارێزگاری هەولێر و دەوروبەری ئەمەش وایكردووە ئەم رێكخراوە كار و چالاكییەكانی جێگای دەستخۆش خەڵكی سنوورەكەبێت كه له پێشکەشی هەریەک لە خێزانەکان لە پارێزگاکانی هەولێر، و قەزا و ناحییەكانی سەر بەم پارێزگایە.

یه‌كێكی تر له‌ پرۆژه‌كانی رێكخراوی هاوكاری مرۆیی كه‌ به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سەرۆكی رێكخراوەكە، بریتییه‌ له‌ دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی ناوماڵه‌ بۆ خێزانی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌تی ناوخۆ و ئاواره‌و په‌نابه‌ران له‌ كه‌مپ و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كاندا. ئامانجی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ خۆی له‌ دابینكردنی كه‌ره‌سته‌و پێداویستی ناوماڵ ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ وه‌كو هۆكارێك بۆ دروستكردنی خۆراك و هه‌روه‌ها پێداویستی گه‌رمكه‌ره‌وه‌ به‌كاردێت.
Top