قایمقامی كۆیە: ڕێگای كۆیە - دێگەڵە ١٥ ڕۆژی دیكە تەواو دەبێت
٢٢ی ٦ی ٢٠١٩، لە ڕاگەیەنراوێكدا قایمقامیەتی قەزای كۆیە ئاگاداری سەرجەم ھاووڵاتیان و شوفێرانی كردەوە، كە ڕێگای كۆیە - ھەولێر نۆژەن دەكرێتەوە، بۆیە بۆ ئۆتۆمبێلی بچووك ڕێگای ھەیبەتسوڵتان ـ سماقوڵی بەكار بھێنرێت و هەروەها بۆ ئۆتۆمبیلی بارھەڵp-گریش ڕێگای سێگرتكان ـ بەستی شەلغە بەكار بھێنرێت.
لەو بارەیەوە، یووسف حەسەن حوسێن، قایمقامی شارۆچكەی كۆیە، ڕاگەیاند: پێشتر "لە ڕێگای كۆیە – ھەولێر، بە ھۆی تێكچوونی ڕێگاكەوە چەندین ڕووداوی ھاتوچۆ ڕوویان دا، بۆیە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاری دا بودجەی تایبەت دابین بكات و ئێستا قۆناغی یەكەم لە كۆیە بۆ دێگەڵە دەستی پێكردووە، لە بازگەی تۆبزاوەی كۆیەش تاكوو شیواشۆك تەواو كراوە و قیرتاوكردنی ئەمڕۆ تەواو دەكرێت، هەروەها لە شیواشۆك بۆ دێگەڵە تەواوی چاڵەكان پڕ كراونەتەوە و لە قۆناغی پێش كۆتاییدایە، كە قیرتاوكردنییەتی، بڕیاریشە بە نزیكەی ١٥ ڕۆژی تر تەواو چاك بكرێت كۆتایی پێ بێت."
قایمقامی كۆیە گوتیشی: "چەند ڕۆژێكە چاككردنەوەی رێگا لە دێگەڵەوە بۆ ھەولێر دەستی پێكراوە و ئێستا كاركردن گەیشتووەتە گوندی باخچەی ڕێگای كۆیە - ھەولێر."
kdp-
