جارێکی دیکە دروستکردنی شەقامە ١٠٠ مەترییەکەی سلێمانی کێشەی تێدەکەوێت

جارێکی دیکە دروستکردنی شەقامە ١٠٠ مەترییەکەی سلێمانی کێشەی تێدەکەوێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشکرای کرد دروستکردنی شەقامە١٠٠ مەترییەکەی سلێمانی لە کۆمپانیای تایبەمەند سەندراوەتەوە و بڕیارە کۆمپانیایەکی ناوخۆیی بە قەرز دروستی بكات.

ڕەمەزان نامیق، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕايگەیاند: "پڕۆژەی دروستکردنی شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی لەسێ کۆمپانیا تورکیەکە وەرگیراوەتەوە و دراوە بە کۆمپانیایەکی ناوخۆیی.

گوتیشی: "ھۆکاری لێسەندنەوەی پڕۆژەکە بە بیانووی ئەوە بووە کە حکوومەت بودجەی پێویستی نییە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە و بڕیار وایە کۆمپانیا ناوخۆییەکە بە قەرز پڕۆژەکە دروست بکات کە بڕی بودجەکەی (٤٦۹) ملیار دینارە".

ڕوونیشی کردەوە: "بەپێی ڕێککەوتنەکە شەقامە ١٠٠ مەترییەکە بە ھەمان کوالێتی و پێداویستییەکانی دیزاینی کۆمپانیا تورکییەکە دروست دەکرێت".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەش کرد ئێستا ھەموو ڕێکارە یاسایی و ئیدارییەکان تەواو بوون و تەنھا ڕەزامەندیی وەزارەتی شارەوانی ماوە بۆ ئەوەی بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.











باسنيوز
Top