ڕاپەڕین.. سێ باندی دزیکردن و مادە ھۆشبەرەکان دەستگیر کران

ڕاپەڕین.. سێ باندی دزیکردن و مادە ھۆشبەرەکان دەستگیر کران
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرای کرد کە ھێزەکانیان سێ باندی دزیکردن و مادەی ھۆشبەریان لە سنوورەکە دەستگیر کردووە.

شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕايگەیاند: "باندی یەکەمیان لە قەڵادزێ دەستگیر کراوە کە دووکەس بوون و مادەی هۆشبەریان بەکار ھێناوە و تەقەیان لە ھاووڵاتییان کردووە".

گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین، گوتیشی: "باندی دووەم، ئەو باندە لە سنووری شاری ڕانیە بوون و کە دوو کەسن و بە تۆمەتی دزینی دوو ئۆتۆمبێلی پیکاپ و ساغکردنەوەیان لە دەرەوەی ئیدارەی ڕاپەڕین، دەستگیر کراون، ھاوکات کەسێکی دیکەش بە ھەمان تۆمەت دەستگیر کراوە و دوای لێکۆڵینەوە وردەکارییەکان ئاشکرا دەکەین".

باسی لەوەش کرد: "ھاوکات کەسێکی دیکەش بە تۆمەتی گیرفان بڕین و مۆبایل دزین دەستگیر کراوە".

شۆڕش ئیسماعیل ڕوونیشی کردەوە: "تەواوی تۆمەتباران بەند کراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێکردووە".











باسنيوز
Top