قەرەتەپە.. لە هێرشێکی داعشدا دوو سەربازی دیکەی عێراقی كوژران

قەرەتەپە.. لە هێرشێکی داعشدا دوو سەربازی دیکەی عێراقی كوژران
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی٨ی٢٠١٩ لە سنووری شارەدێی "قەرەتەپە"ی سەر بە قەزایی خانەقین، چەکدارانی داعش ڕووبەروی سوپای عێراقی بوونەتەوە و دوو سەربازی عێراقی کوژراون و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون.

لەمبارەوە كەریم حەسەن، ئەفسەری هەواڵدەریی پۆلیسی ناوچەكە ڕايگەیاند: "بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەمە لە سنووری شارەدێی قەرەتەپە چەكدارێكی داعش خۆی بە رەبایەیەكی سوپای عێراقدا تەقاندووەتەوەو بەو هۆیەوە دوو سەرباز كوژراون و داعشەكەش پارچەپارچە بووە".

هاوکات لەو کردەوە خۆکوژییەدا دوو سەربازی دیکەی عێراق بریندار بوون.

ئەوەشی خستە روو: "چەکدارانی داعش چەند بریندارێكیان هەبووە، بەڵام هەڵاتوون و ناوچەكەیان بەجێ هێشتووە".

ئەو هێرشە لە كاتێكدایە شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش بە قەناس و هاوەنباران سوپای عێراقیان لە شارەدێی جەلەولا كردە ئامانج و سەربازێك بریندار بووە.












باسنيوز
Top