سەعد کاکەیی: ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کاتی خۆیدا دەکرێت
سەعید کاکەیی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕايگەیاند: "ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە مانگی چواری ساڵی٢٠٢٠دا بەڕێوە دەچێت، دیارە بەپێی مەرجەکانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەو لایەنانەی کە بەشداریی ھەڵبژاردنەکە دەکەن و لە وادەی بەستنی کۆنگرە لایان داوە پێویستە کۆنگرە ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی بتوانن بەشداریی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بکەن".
گوتیشی: "بەپێی ڕاێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ھەر لایەنێکی سیاسی ئەگەر تاکوو پێش مانگی چوار کۆنگەرە نەبەستێت، مافی ئەوەی نییە بەشداریی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاڕێزگاکانی عێراق بکات".
سەعد کاکەیی، ڕەتی کردەوە ھەڵبژاردنەکانی عێراق دوا بخرێت و ڕای گەیاند: "ھەندێک لایەنی سیاسی بە کەیفی خۆیان قسە دەکەن، بەڵام ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دوا ناخرێت و لەکاتی خۆیدا دەکرێت، چونکە ئێمە یاسامان ھەیە و بەپێی یاسا کارەکانی خۆمان دەکەین بەڵام، تاکوو پەرلەمانی عێراق کۆنە بێتەوە و یاساکە ھەموار ناکاتەوە، ھیچ گۆڕانکارییەک لە ئارادا نییە، بۆیە ئەگەر حکوومەتی عێراق لەڕێگەی پەرلەمانەوە داوامان لێ بکات، ڕۆژی ھەڵبژاردنەکان بگۆڕین، ئێمەش بەپێی سەرنج و تێبینییەکانی خۆمان گۆڕانکاری دەکەین".
باسنيوز
