بەیار دۆسکی: دەبێت کۆتایی مانگی 9 پرۆژە بوودجەی2020 ئامادە بکات

 بەیار دۆسکی: دەبێت کۆتایی مانگی 9 پرۆژە بوودجەی2020 ئامادە بکات
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانى عێراق ئاشکرای دەکات، تا کۆتایی مانگی 9 ھەولێر و بەغدا دەگەنە ڕێککەوتن لەسەر پرۆژە بوودجەی 2020.

بەیار دۆسکی، ئەندامی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموكراتى كوردستان ڕاگەیاند: "حکوومەتی عێراق دەبێت کۆتایی مانگی 9 پرۆژە بوودجەی2020 ئامادە بکات، بۆیە دەبێت پێش کۆتایی مانگی داھاتوو ڕێککەوتن لەسەر پرۆژە بوودجە بکرێت".

گوتیشی: "پێش ئەوەی پرۆژە بوودجه‌ى 2020 ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت، دەبێت ھەولێر و بەغدا بگەنە ڕێککەوتن، کە لەم مانگەدا دەگەنە ڕێککەوتن".

ئەمە لە کاتێکدایە جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا، ھەولێر و بەغدا نزیکن لە ڕێککەوتن، لەم نزیکانەش شاندی ھەولێر دەچێتە بەغدا.





باسنيوز
Top