حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەواڵی ڕۆژنامەیەکی سلێمانی بەدرۆ دەخاتەوە
گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەواڵی ڕۆژنامەیەک کە لە شاری سلێمانی دەردەچێت، بەدرۆ دەخاتەوە.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە کە لە هەفتەنامەیەکی پارێزگای سلێمانیدا، هەواڵێک لەبارەی کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کراوەتە مانشێتی سەرەکی.
گوتەبێژی حکوومەت ئاماژەی داوە کە هەواڵەکە ناڕاست و بێ بنەمایە و بەپێویستیشی زانی، دەزگاکانی ڕاگەیاندن خۆیان لە هەواڵی درووستکرا و بێ بنەما بەدوور بگرن.
هاوکات داوا کراوە کە بۆ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکان و وەدەستخستنی زانیاری، پەیوەندی بە گوتەبێژی حکوومەت و فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە بکەن.
ئەمەش دەقی ڕوونکردنەوەکەیە:
لە گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە: رەتکردنەوەی هەواڵێك لە بارەی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لە ھەفتەنامەیەکدا، کە لە پارێزگای سلێمانی دەردەچێت، ھەواڵێک لە بارەی بەرێز خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کراوەتە مانشێتی سەرەکی. لێرەدا ڕوونی دەکەینەوە کە ئەم ھەواڵە ناڕاست و بێ بنەمایە.
پێویستە دەزگاکانی ڕاگەیاندن خۆیان لە ھەواڵی دروستکراو و بێ بنەما بە دوور بگرن و بۆ پشتڕاستکردنەوەی ھەواڵەکان و وەدەست خستنی زانیاری پەیوەندی بە گوتەبێژی حکومەت و فەرمانگەی میدیا و زانیاری بکەن.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
باسنيوز
