ههوڵ دهدرێت بڕیاری كشانهوهی سوپای عێراق پارێزگای كهركووكیش بگرێتەوە
لهمبارهشهوه مەریوان نادر، پهرلهمانتاری یهكێتی له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵیت: فشارهكانمان چڕ دهكهینهوه، بۆ ئەوەی لەم بڕیارە تایبەتمەندی بە کەرکووك نەدرێت و ھاوشێوەی شارەکانی دیکەی عێراق ھێزەکان لهناو شار دەربکرێن و پۆلیسی خۆجێیی ڕۆلی لە پاراستنی ئەمنیەتی ناو شار ھەبێ.
لهكاتێكیشدا ناوچەکانی باشوری کەرکووك، بەردەوام لەبەردەم ھەڕەشەی چەکدارانی داعشن، خەڵکی ناوچەکەش داوا دەکەن کە ژورێکی ھاوبەش پێك بھێنرێت لە نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق ، بۆ پاراستنی ئەمنیەتی سنورەکەیان.
دۆسیەی ئەمنی کەرکووك، لەلایەن ھێزە عێراقیەکانەوە بەڕێوه دەبرێت، لەدوای 16ی ئۆکتوبەرەوە کورد بەردەوام داوای کردووە، ئەمنیەتی شارەکە بە ھەماھەنگی بەڕێوەببرێت، بەڵام تا ئێستا حکوومەتی عێراق نەھاتووهتە ژێر ئەو داخوازیە و بەردەوامیشە لە زیادکردنی ژمارەی ھێزەکانی لەو شارە.
k24-
