هه‌ڵه‌بجه.. ده‌ست به فرۆشتنی تابلۆ تایبه‌ته‌كانی ئۆتۆمبێل ده‌كرێت
ئەمڕۆ چوار شەممە 21ى ئابى 2019، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە وتی: "لیژنەی باڵای فرۆشتنی ژمارە تایبه‌ته‌كانی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی پارێزگای هەڵەبجە، رۆژی فرۆشتنی بەشێوەی ئاشکرا بۆ چەند ژمارەیەك دیاریکرد".
له هه‌ڵه‌بجه ، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا، کە بەئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی لێژنە و نوێنەری داواکاری گشتی وەک چاو‌دێر به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاردرا ڕۆژی 16ى 9ى 2019 تابلۆکانی ژمارە 1 تا 9، بخرێنە زیادکردنی ئاشکرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، سەرجەم رێکارەکانى فرۆشتنی تابلۆ تایبه‌ته‌كان، بە گوێره‌ی یاسای ژمارە 32ى ساڵی 1986 گیراونه‌ته به‌ر و بانگەوازیش بۆ فرۆشتن لە 25/8/2019 تاكو تا رۆژی 15/9/2019 دەبێت.
kdp-
