ئەڵمانیا دەیەوێت هەماهەنگیی بەردەوامی لەگەڵ پێشمەرگەدا هەبێت

ئەڵمانیا دەیەوێت هەماهەنگیی بەردەوامی لەگەڵ پێشمەرگەدا هەبێت
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، دوای سەردانیكردنی عێراق، گەیشتە هەرێمی كوردستان، سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگەش لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، ئەڵمانیا دەیەوێت هەماهەنگیی بەردەوامی لەگەڵ پێشمەرگەدا هەبێت و هاوكاریكردنیشیان بۆ هێزی پێشمەرگە درێژەی دەبێت.

ریڤینگ هرووری، گوتی، هێزەكانی ئەڵمانیا مەشق و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە دەكەن و نەخۆشخانەیەكیشیان بۆ هێزی پێشمەرگە دروست كردووە، كە بەنیازن فراوانتری بكەن و بەشی دیكەی بۆ بكەنەوە و زیاتر گرنگی پێ بدەن، هەروەها ئەڵمانیا دەیەوێت هەماهەنگیی زیاتری لەگەڵ هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگەدا هەبێت، بۆیە بڕیاریان داوە هاوكارییەكانیان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام بن، چونكە هەستیان كردووە كە داعش جارێكی دیكە لە چەندین ناوچەی عێراق سەری هەڵداوەتەوە و بوونەتە مەترسیی جیددی بۆ عێراق.

سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان دەشڵێ، هەر ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی لە هەرێمی كوردستان بەسەر كردەوە.

kdp-
Top