هه‌ڵه‌بجه: شه‌شه‌مین دانیشتنی دادگاییكردنی كۆمپانیاكانی چه‌كی كیمیایی به‌ڕێوه چوو
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا، پاش كۆتاییهاتنی دادگا، گاڤیل مایرۆن، پارێزه‌ری خۆبه‌خشی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند: "جارێكی تر ئەو كۆمپانیایانەی سكاڵایان له‌سه‌ره، نه خۆیان و نه پارێزه‌ره‌كانیان ئاماده‌ی دانیشتنی دادگا نه‌بوون، ئومێدمان نه‌ماوه ئاماده‌ی دانیشتنەکانی ئاینده‌ش دادگاش بن، به‌شێكیان پێیان گوتووین، به‌ڵگه‌نامه‌كانمان بۆ بنێرن، ئێمه‌ش ده‌ستنووسی ئه‌م دانیشتنه‌یان بۆ ده‌نێرین".
گرووپێكی پارێزه‌ر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه كه‌یسی دادگاییكردنی ئه‌و كۆمپانیایان كردووه‌ته‌وه کە چه‌كی كیمیایییان به ڕژێمی سه‌ددام حوسێن فرۆشتووه، ئه‌مڕۆ شه‌شه‌مین دادگاییكردن به سه‌رۆكایه‌تیی حاكم شه‌ونم محیه‌دین به‌ڕێوه چوو، دادگاكه بۆ ٢٠١٩/١١/٢٦ كاتژمێر 9:30 خوله‌كی به‌یانی دوا خرا.
هه‌ر له كۆنگره ڕۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا، ئه‌یاد كاكه‌یی، پارێزه‌ری خۆبه‌خشی كه‌یسی چه‌كی كیمیاییی هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند: "هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی چه‌كی كیمیایییان به ڕژێمی سه‌ددام حوسێن داوه، دراون به دادگا، به‌ڵام ئاماده نه‌بوونی داواكراون كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕه‌وتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگا نابێت".
kdp-
