ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری پزیشكی پێشكه‌ش به هه‌ڵه‌بجه ده‌كات
سۆران خه‌له‌ف، به‌رپرسی ئۆفیسی سلێمانیی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند: "ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌مڕۆ (21|8|2019)، نزیكه‌ی چوار تۆن پێداویستیی پزیشكی و ده‌رمانی پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه كردووە".
گوتیشی: "یه‌كه‌مجار نییه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری پێشكه‌ش به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌كات و پێشتریش له بواره‌كانی په‌روه‌رده و هاوكاریكردنی ئاواره‌كانی سنووره‌كه، كه‌یسی منداڵانی بێباوك و ته‌ندروستی هاوكاریمان پێشكه‌ش به هه‌ڵه‌بجه كردووه".
باس‌نیوز
