هەڵەبجە.. پێنجەمین دانیشتنی دادگاییکردنی هاوکارانی ڕژێمی بەعس بەڕێوە چوو
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، لەمبارەوە ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ(۲۱/۸/۲۰۱۹)، پێنجەمین دانیشتنی دادگای تۆمەتبارانی کەیسی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوە چوو کە (۲٥) کەسایەتی و کۆمپانیای بیانی بوون".
ڕوونیشی کردەوە: "لە دانیشتنەکەدا بەڵگە و دیکیۆمێنتەکان خرانە ڕوو، بەڵام لەبەر ئەوەی دادگا هەندێ داواکاری وەک جیاکردنەوەی بەڵگەکان و کۆمپانیاکانی هەبوو، لەگەڵ ئەوەش داوای کرد ئەو بەڵگانەی، کە لەبەردەستن وەرگێڕی زمانی کوردی یان عەرەبی بکرێت و پێشکەش بە دادگا بکرێت، دانیشتەنەکە دوا خرا بۆ (26|11|2019).
سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، ئاماژهی بهوهش دا: "كه پارێزەری تۆمەتبارەکان لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی دادگادا، ئامادە نەبوون".
ڕۆژی 16/3/1988 ڕژێمی بەعس شاری هەڵەبجەی کیمیاباران کرد و بە هۆیەوە پێنج هەزار هاووڵاتیی هەڵەبجە شەهید بوون و هەزارانی دیکەش بریندارو ون بوون.
کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجەش لڕێگەی تیمێک لە پارێزەرانی نێودەوڵەتییەوە کار بۆ دادگاییکردنی ئەو کۆمپانیا و کەسایەتییە بیانیانە دەکات، کە هاوکاری ڕژێمی بەعس بوون بەپێدانی مەوادی کیمیایی.
باسنیوز
