هەولێر.. وەزیری ناوخۆ لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کۆ بووەوە
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کە شەوی ڕابردوو گەیشتە هەولیری پایتەخەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پاش سەردانی چەند ژنە چالاکوانێکی کوردی ئێزدی و بەسەرکردنەوەی بنکەی سەربازیی ڕاوێژکارە سەربازییەکانی ئەڵمانیا، لە هەولێر لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی وکردستان کۆ بووەە و چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە پرسی سەربازی، ئەمنی و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و ڕاهێنانی ئەڵمانیا بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان تاوتوێ کراون.
لەو کۆبوونەوەیەدا وەیزی بەرگریی ئەڵمانیا جەختی لە هاوکاریی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان کردووەتەوە و ئاشکرای کردووەتە هێزەکانمان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەمێننەوە.
ئەڵمانیا یەک لە وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانیی نیودەوڵەتی دژی داعشە و لە ماوەی ساڵانی رابردوودا لە ڕاهێنان و مەشقی سەربازی بە هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگەی ڕۆڵی تایبەتی هەبووە و ئێستاش بەردەوامە و وەزیری بەرگریی پێشووی ئەڵمانیاش لە ساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد.
باسنيوز
