مەندەلی.. لە هێرشێکی داعشدا سێ سەرباز عێراقی کوژراون و بریندار بوون
لەمبارەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە21 / 8 / 2019 ، كەمال مستەفا، بەرپرسی كۆمیتەی ی"مەندەلی"ی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، رايگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو لە ناوچەی "نەدا"ی نزیك بە شارەدێی "مەندەلی"ی سەر بە قەزای "بەلەدروز" چەكدارانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر سریەیەكی سوپای عێراق و سەربازێك كوژراوە و دووی دیکەش ش بریندار بوون".
گوتیشی: "دیار نییە لە چەکدارانی داعش كوژراوی هەبووە یان نا، بەڵام ناوچەكە لەلایەن سوپاوە ئەمڕۆ گەمارۆ دراوە".
ناوچەی نەدا لە سنووری مەندەلی کە بەشێکە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و دەشتایەكی بەرفروانە و پێشتریش بەردەوام قاعیدە وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی خۆی تێدا رێك دەخستەوە.
باسنيوز
