ڕه‌نگى قیڕى شه‌قامه‌كانى قه‌ته‌ر بۆ شین ده‌گۆڕدرێ
میدیا عه‌ره‌بییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كه ئێستا كاربه‌ده‌ستانى ده‌وحه، بڕیاریان داوه شه‌قامه‌كانى قه‌ته‌ڕ بۆ ڕه‌نگى شین بگۆڕن، ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه، كه قیڕى ڕه‌نگى ڕه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى گه‌رمیی زۆر بۆ خۆى ڕاده‌كێشێت، 20 پله‌ى سه‌دى له ڕه‌نگى شین زیاتره.
باس له‌وه‌ش كراوه، كه ئه‌گه‌ر ڕه‌نگى قیڕه‌كان بۆ شین بگۆڕدرێت، پله‌ى گه‌رمیی قیڕه‌كه 15 تا 20 پله‌ى سه‌دى كه‌م ده‌بێته‌وه، ته‌مه‌نى قیڕه‌كه‌ش درێژتر ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، تا ئێستا یه‌ك شه‌قامى ناو شارى ده‌وحه ڕه‌نگى بۆ شین گۆڕدراوه، چونكه پله‌ى گه‌رمیی به‌شێك له شه‌قامه‌كانى ده‌وحه، به‌هۆى كه‌میی دار و دره‌خته‌وه، ده‌گاته 50 پله‌ى سه‌دى.
باسنيوز
