دەستەی مافی مرۆڤ داوای دەستگیرکردنی چەکفرۆشان دەکات

 دەستەی مافی مرۆڤ داوای دەستگیرکردنی چەکفرۆشان دەکات


دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ داوای داخستنی شوێنەکانی چەکفرۆشتن دەکات و دەستگیرکردنی چەکفرۆشان دەکات.

محەمەد گۆمەشینی، گوتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند، ھەرچەندە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کەوتووەتە کارکردن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ھەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و دەستبەسەرداگرتنیان، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا رووداوەکانی ھەڵگرتنی چەک و کوشتنی ھاووڵاتییان بەدی دەکرێت.

محەمە گۆمەشینی هەروەها رایگەیاند، دەبێ لەوە بکۆڵدرێتەوە، کە ئەو چەکانە لە کوێ دەکڕدرێن و کێ دەیانفرۆشرێت، ھاوکات پێویستە چاودێریی وردی شوێنەکانی فرۆشتنی چەک بکرێت، یان بە تەواوەتی دابخرێن.

گوتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ بە پێویستی دەزانێ چۆن تەقەکەر و بکوژ لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر دەکرێن، ”بە ھەمان شێوە فرۆشیاری چەکیش بە بکوژ و تەقەکەرەکان دەستگیر بکرێت“.










باسنیوز
Top