وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رى سزا دا
بورهان ئه‌رگوشى راوێژكارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاند: " له پرسیارى تاقیكردنه‌وه‌كانى نیشتیمانى پۆلى 12ى ئاماده‌یى هه‌ندێك هه‌ڵه له چه‌ند وانه‌یه‌كدا هه‌بوو، كه بووه هۆى دروستبوونى ناڕهزایێكى زۆر لاى قوتابیان و كه‌سوكاریان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده لێژنه‌یه‌كى باڵاى پێكهێنا بۆ لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه، دواى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ورد بۆیان ده‌ركه‌وت ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى كۆنترۆلى ئه‌زموونه‌كان كه‌مته‌رخه‌م بوون و كاره‌كانیان وه‌كو پێویست جێبه‌جێ نهركردبوو".
ناوبراو راشیگه‌یاند" وه‌زاه‌رتى په‌روه‌رده رێككارى كارگێڕى و یاسایى به‌رامبه‌ر سێ له ئه‌ندامانى ژوورى كۆنترۆل گرتۆته‌به‌ر به دوورخستنه‌وه‌یان له كاره‌كانیان ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستى رێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڵانه‌ى له‌كاتى دانانى پرسیاره‌كاندا روویدا".
ئه‌و راوێژكاره‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئاماژه‌ى به ئه‌وه‌ش كرد" وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به‌رپرسیارییه‌تى ته‌واوى له‌ئه‌ستۆیه به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك كه رووده‌دات بۆیه ئاماده‌كارى ته‌واو كراوه و وه‌زیرى په‌روه‌ده‌ش له‌نزیكه‌وه چاودێرى بارودۆخى تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كات, له‌میانه‌ى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى هۆڵى تاقیكردنه‌وه‌كانیش ئه‌مڕۆ له‌شارى هه‌ولێر سه‌ردانى چه‌ند هۆڵێكى تاقیكردنه‌وه‌كانى كردووه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو" وه‌زیرى په‌روه‌رده خۆى قسه‌ى له‌گه‌ڵ قوتابیان كردووه یه‌كێك له قوتابییه‌كانیش گله‌یى هۆڵى تاقیكردنه‌وه‌كانى كردووه، له‌وه‌ڵامدا وه‌زیرى په‌روه‌رده ژماره مۆبایلى خۆى له‌سه‌ر کوردسییەکە نووسیوه و بهقوتابیهكهى گوتووه ئه‌گه‌ر به‌یانى كێشه‌كه چاره‌سه‌رنه‌كرا راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به‌منه‌وه بكه و من چاره‌سه‌رى ده‌كه‌م".
باس‌نیوز
