وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا گه‌یشته هه‌ولێر
بڕیاره وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه و راوێژكارانی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر بكاته‌وه، كه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌ولێرن و مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی، به هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
ئانگرێت کرامپ، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، ئه‌مڕۆ 20ی ئابی 2019، به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی عێراق كۆبووه‌وه.
kdp-
