رێگای سەرەکی سلێمانی – دەربەندیخان داخرا
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20/08/2019، بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوه له سه‌ر ڕێگای ده‌ربه‌ندیخان – سلێمانی له سه‌ر شاخی به‌رانان كه تێیدا ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر كۆنتڕۆڵی له ده‌ستداوە، رێگاکە داخراوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی هاتووچۆی گەرمیان: "بارهەڵگرەکە له سه‌ر رێگاكه مه‌قه‌ستی كردووه و ئاسته‌نگی بۆ هاتوچۆی شۆفێران و هاووڵاتیانی ڕێگاكه دروست كردووه".
لە ئێستادا، تیمه‌كانی هاتوچۆی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان له هه‌وڵی ڕێكخستنی هاتوچۆی شۆفێران و كردنه‌وه‌ی ڕێگه‌كه‌دان
k24-
