حكوومەتی ھەرێمی كوردستان 10 ملیۆن دۆلار بۆ رێگا و بانەكانی سلێمانی تەرخان دەكات
ههڤاڵ ئهبوبهكر، پارێزگاری سلێمانیش بڕیارەکەی سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان بە گرنگ دەزانێت و دەڵێت: جێگای سوپاس و دەستخۆشیە.
هاوكات زیاد کاکە ڕەزا، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش دهڵێت: ئهو بڕه پارهیه بۆ ڕێگا و بانهکانی دەرەوەی شارە، چونکە نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکانی ناوشارەکان، ئەرکی وەزارەتی شارەوانیە، زانیاری زیاتریش لەسەر بڕیارەکەی سەرۆك وەزیران دەخاتە ڕوو.
بە ھۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش و بڕینی بودجەی ھەرێم لە لایەن بەغداوە، حکوومەتی ھەرێم ماوەی چەند ساڵَێکە نەیتوانیوە پڕۆژەی ڕێگا و بانەکان جێبەجێبکات یاخود نۆژەنیان بکاتەوە، بەڵام دوای نەمانی قەیرانی دارایی و پێکھێنانی کابینەی نۆێی حکوومەتی ھەرێم، پێشبینی دەکرێت پڕۆژەکان دەست بەکاربکەنەوە و ھاوڵاتیانیش ئومێدیان لەسەر حکوومەتی ھەرێم ھەڵچنیوە، كه خزمەتگوزاری زیاتریان پێشکەش بکات.
k24-
