"سێ ئەندامی کۆنتڕۆڵی ئەزموونەکان بەھۆی کەموکووڕیی پرسیارەکانەوە سزا دراون"
بورھان ئەرگوشی، ڕاوێژکاری وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی دەرکەوت لە ئەزموونەکانی نیشتمانیی ١٢ی ئامادەیی ھەندێ کەموکووڕی ھەیە و بەوھۆیەوە نیگەرانیی قوتابیانی لێ کەوتەوە، وەزارەتی پەروەردە دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد و بەوردی لەسەر ئەو پرسە ڕاوەستا، چونکە وەزارەت لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانەوە بەرپرسە لە ھەر کەموکووڕییەکی کە ڕوو بدات."
ڕاوێژکارەکەی وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "دوای دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری ڕێکاری کارگێڕی و یاسایی، وەزارەتی پەروەردە سێ ئەندامی کۆنتڕۆڵی ئەزموونەکانی سزا داوە بەھۆی ئەوەی ئەوان بەرپرس بوونە لەو کەموکووڕییانەی لە ئەزموونەکانی ١٢ی ئامادەییدا ڕوویان داوە و بەپێی یاسا سزا دراون."
بورھان ئەرگوشی دەڵێت: "مەبەست لە سزادانی ئەندامانی کۆنتڕۆڵی ئەزموونەکان بۆ ئەوە بووە جارێکی دیکە ئەوەی ڕووی دا لە کاتی دانانی پرسیارەکاندا دووبارە نەبێتەوە و وەزارەت کار بۆ ئەوە دەکات جارێکی دیکە ئەو ھەڵانەی ئەمساڵ ڕوویان دا بۆ ساڵانی داھاتوو دووبارە نەبنەوە و وەزیری پەروەردە ڕۆژانی ڕابردوو چەند بڕیارێکی لەو بارەیەوە دەرکردووە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانی خستووەتە ژێر بەرپرسیارەتییەوە."
kdp-
