لیژنەی دارایی: گفتوگۆكانی هەرێم و بەغدا لەبارەی پشكی هەرێم لە بودجەدا دەست پێدەكەن
د. ئەحمەد سەفار، رایگەیاند، ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە هیچ كێشەیەكی نییە و بەردەوام دەبێت لە رەوانەكردنی، بۆ ئەم مانگەش هەموو رێكارەكانی ناردنی تەواو بووە و رەوانە دەكرێت و هیچ گرفتێك دروست نابێت.
سەفار گوتیشی، لە مانگی پێنجەوە ئامادەكاری بۆ بودجەی ساڵی داهاتوو دەستی پێكردووە و لە ئێستادا ماوە پشكی هەرێمی كوردستان یەكلا بكرێتەوە، كە بڕیارە لیژنە تەكنیكییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەست بە گفتوگۆ بكەن، بۆ ئەوەی بتوانن پێش مانگی 10 پشكی هەرێم یەكلا بكەنەوە، بۆیە كات كەم ماوە و پێویستە پەلە بكرێت.
ناوبراو باسی لەوەش كرد، گرنگە كە هەردوو حكوومەت لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە رێككەوتنێكی چوار ساڵی واژۆ بكەن، بۆ ئەوەی ساڵانە ئەو كێشانە دووبارە نەبنەوە، بەڵام سەرەتا پێویستە پشكی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو یەكلا بكرێتەوە.
kdp-
