مێرگەسۆر.. كارمەندێكی مین هەڵگرەوە بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

مێرگەسۆر.. كارمەندێكی مین هەڵگرەوە بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو
ئەمڕۆ سێشەممە لەكاتی هەڵگرتنەوەی مین لە یەكێك لە كێڵگەكانی مین لە سنووری شارۆچكەی مێرگەسۆر، كارمەندێكی مین هەڵگرەوە، بەر مین كەوتووە و رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسیی هەولێر كراوە.

موخلیس شەریف، بەڕێوەبەری چالاكیی مین، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مینی هەولێر، رایگەیاند: "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 20/8/2019 کارمەندێکی مینلابەری سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان، لەكاتی كاركردنی لە كێلگەیەكی مین لە سنووری شارۆچكەی مێرگەسۆر، مینێكی پێدا تەقییەوە و بەهۆیەوە زامدار بووە و دوای گرتنەبەری رێوشوێنی پزیشكی لە سنوورەكە رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسیی هاولێر كراوە و لەژێر چاودێری پزیشكیدایە".

گوتیشی: "نامانەوێت جارێ‌ ناوی تەواوی ئەم كارەمەندەمان ئاشكرا بكەین و لە نەخۆشخانەیە و باری تەندروستی جێگیرە و زیان بە چاوێكی گەیشتووە و لە داهاتوودا زانیاریی زیاتر دەخەینە ڕوو".







باسنیوز
Top