لە پشدەر ١٤ تۆن کەلەرمی ئێرانی لەناو برا

لە پشدەر ١٤ تۆن کەلەرمی ئێرانی لەناو برا
بەڕێوبەری گومرگی ڕاپەڕین ڕای گەیاند ئەمڕۆ سێشەممە زیاتر لە ١٤ تۆن کەلەرمی و ٢٨ کارتۆن هێلکەی ئێرانی بەهۆی خراپبوونەوە لەناو براون.

جەوھەر ڕەسووڵ، بەڕێوەبەری گومرگی ڕاپەڕین، لەمبارەوە ڕايگەیاند: "لەلایەن ھێزەکانی پاسەوانی سنوور لە سنووری پشدەر دەست گیراوە بەسەر بڕی ١٤ تۆن و ٤٠ کیلۆ کەلەرم و ٢٨ کارتۆن ھیڵکەی خراپبووی ئێرانیدا کە ویستوویانە لە ئێرانەوە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکەن".

گوتیشی: "دوای دەستبەسەرداگرتنیان، بە ئامادەبوونی نوێنەری قایمقامیەتی قەزای پشدەر و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە تەواوی ئەو بەروبومە خراپپوانە لەناو براون.










باسنيوز
Top