سۆران.. لە ماوەی سێ مانگدا 32 کەس دەستگیر کراون
لەمبارەوە پێگەی فەرمیی بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سۆران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە: "له مانگی (5ــی2019)ەوە تا (20-8-2019) (32) لە سنووری شار و شارۆچکە و ناحیە و قەزاکانی سەر بە سۆران ٣٢ كه‌س به تۆمه‌تی ئاڵووده‌بوون و بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر و حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراو و دراوی ساخته دەستگیر کراون.
ئاماژە بەوەش کراوە: "ئەو تۆمەتبارانە لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كانەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوە و ڕەوانەی دادگای تایبه‌تمه‌ند کراون".
باسنيوز
