وەزارەتی تەندروستی جۆرە دەرمانێك بۆ سهرجهم نهخۆشخانهكان دابین دهكات
د. محەمەد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند: ”ماوەی چەند مانگێكە پێكوتەی ATNی دژە گوزاز (anti-tetanus) لە نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان نەمابوو، ئێستا ئەو جۆرە پێكوتەیە بۆ سەرجەم نەخۆشخانەكان و بەشی فریاكەوتنەكان لە هەرێمی كوردستان دابین كرا“.
ئاماژەی بەوەش دا: ”ئەو جۆرە پێكوتەیە بەكار دەهێنرێت بۆ بریندارانی ڕووداوی هاتوچۆ، گوللە، برینی ئاسن و بزمار و برینی قووڵ“.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی باسى لهوهش كرد كە ئێستا سەرجەم نەخۆشخانەكان دەتوانن لە كۆگاكانی دەرمانی پارێزگاكان، پێكوتەی ATNی دژە گوزاز وەربگرن.
باسنیوز
