ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی سەربازی لە دژی پەکەکە دەستی پێ کرد
ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی سەربازیی لە دژی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستی پێ کرد.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)، ئۆپەراسیۆنەکە رۆژی یەکشەممە 18-8-2019 بە بەشداریی 129 تیمی تایبەتی جەندرمە، هیزە تایبەتییەکانی پۆلیس و ئاسایش لەژێر ناوی (شکێنەر) و لە سێ ناوچەی باکووری کوردستان، دەستی پێ کردووە.
هەروەک ئاژانسەکە بڵاوی کردووەتەوە، تا ئێستا لەو ئۆپەراسیۆنەدا، 43 بنکەی چەکدارانی پەکەکە لە جۆڵەمێرگ، شرناخ و وان ێران کراون.
