جارێكی دیكە ھەوڵی پێكھێنانی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەڵەبجە دەدرێت
سەلام کەریم، کاندید بۆ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە لە پشکی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان راگەیاند: "سبەی سەرجەم لایەنەکان ئاگادارکراونەتەوە بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا بکەن بۆ ئەوەی بەزووترین کات ئەنجوومەنی پارێزگاکە پێک بهێنرێت".
ئەمە لەكاتێكدایە تائێستا زیاتر لە 50 كۆبوونەوەی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامدراوە و لایەنەكان نەیاتوانیووە بگەنە رێككەوتن، سەرجەم لایەنەکانیش ئەندامانی خۆیان بۆ ئەنجوومەن دیاریکردوە.
k24-
