مانگی 10 كۆنگرەی هەنگه‌وانانی جیهان لە كوردستان بەڕێوەدەچێت

مانگی 10 كۆنگرەی هەنگه‌وانانی جیهان لە كوردستان بەڕێوەدەچێت
بە مەبەستی برەودان بە هەنگ، كۆنگرەیەكی جیهانی تایبەت بە هەنگ لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت و نزیكەی 50 وڵات بەشدار دەبن.

عارف شێروانی، سەرۆكی تۆڕی هەنگەوانانی كوردستان، راگەیاند: "ئامادەكاری بۆ بەستنی كۆنگرەی هەنگەوانانی جیهان لە هەرێمی كوردستان كراوە و لە 7-10ی ئەمساڵ ئەو كۆنگرەیە بە بەشداری 50 وڵاتی دنیا لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، كە هەموو وڵاتانی عەرەبی، چین، فەرەنسا و چەند وڵاتێكی دیكەش تێیدا بەشدار دەبن، ئەمەش هەنگاوێكی زۆر گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان و هەنگوینی كوردستان لە ئاست وڵاتانی دنیا نمایش دەكرێت".

سەرۆكی تۆڕی هەنگەوانانی كوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، کە بەخێوكردنی هەنگ رۆژ بۆ رۆژ روو لە زیادبوونە، زیاتر لە 15 هەزار هەنگەوان و زیاتر لە 10 هەزار پوورە هەنگ لە كوردستان هەن، سەرەتای مانگی 9 دەست دەكرێت بە بڕینەوەیان و هەنگوین دەردەهێنرێت، كە چاوەڕوان دەكرێت ئەمساڵ هەنگوینی كوردستان زۆر باش بێت.



kdp-
Top