پۆلیسى سلێمانى دانپێدانانى دوو تۆمه‌تبار بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19/8/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى سلێمانى، ڕاگه‌یاندراوێك و ڤیدیۆی دانپێدانانى دوو تۆمه‌تبارى بڵاو كرده‌وه، ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه بەپێی دانپێدانانەكانیان، هەردوو تۆمەتبار بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر بوون و یەكێك لە تۆمەتبارەكان هەوڵی ساخكردنەوەی بڕێك لە ماددەی كریستاڵی له سلێمانى داوە.گ
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس زانیاری‌یان پێگەیشت و فەرمانی دادوەر وەرگیرا، توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیر بكرێن.
باسنيوز
