ئاسایشی که‌رکووک: داعش لە کەرکووک خۆی رێک خستووەتەوە
عه‌مید ئیدریس ره‌فعه‌ت، به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی که‌رکووک رايگەیاند، به‌شی خواره‌وه‌ی کەرکووک هه‌ڵقوڵاوی تیرۆره، له‌داقووق و سلێمان به‌گ داعش به‌باشی گه‌شه‌ی کردووه، له ره‌شاد و عه‌باسییه‌و ریاز و حه‌ویجه، به‌ئاشکرا هه‌ن.
عەمید ئیدریس رەفعەت هەروەها رایگەیاند، ئه‌و هێزه ئه‌منییانه‌ی له‌وێن ته‌نیا خۆیان ده‌پارێزن، له‌هه‌ندێک ناوچه‌ش داعش خۆی رێکخستوه‌ته‌وه و هیچ حیسابێک بۆ هێزە ئەمنییەکان و حکوومەتی عێراق ناکات.
به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی که‌رکووک ئاماژەی بەوەش کرد، کە نه‌وتی که‌رکووک له‌زۆر شوێن له‌کۆنترۆڵی حکوومه‌ت ده‌رچووه و بەشێکی بیرەنەوتەکان لەلایەن حه‌شدی شەعبییەوە بەڕێوە ده‌برێن.
دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 و داگیرکردنی شاری کەرکووک، حەشدی شەعبی شارەکە بەڕێوە دەبات و دەستی بە تاڵان‌کردنی سامانی کەرکووک، کردووە.
باسنيوز
