بەرپرسێکی پارتی: خەڵکی مووسڵ لە داهاتوویان دڵنیا نین
عه‌لی خه‌لیل بێتکاری، بەرپرسی لقی مووسڵی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەمبارەوە ڕاگەیاند: "خه‌ڵکێکی زۆر له پێکهاتەی مه‌سیحی و عه‌ره‌بی دانیشتووی پارێزگای نەینەواوە دووباره ڕوو له پارێزگای دهۆک ده‌که‌نه‌وه و مووسڵ جێ ده‌هێڵن".
ئەو بەپرسەی پارتی ڕاشی گەیاند: "وا دیاره ڕه‌وشی ئه‌منی له مووسڵ خراپتر ده‌بێت و ره‌وشی خزمه‌تگوزاری خراپتر بووه و خه‌ڵک متمانه‌یان به حکوومه‌ت نه‌ماوه، چونکە مه‌ترسیی ئەمنی له‌سه‌ر مووسڵ هه‌یه".
عه‌لی خه‌لیل بێتکاری گوتیشی: "خه‌ڵکی شاری مووسڵ دڵنیا نین له داهاتووی خۆیان و مامه‌ڵه‌ی هێزه ناشه‌رعییه‌کانی عێراق لە مووسڵ دۆخه‌که‌ی ئاڵۆزتر کردووه".
باسنيوز
